ناوه‌کی که زۆر جێگای نێگه‌رانیه که تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپاوه دانه‌ندراوه، و په‌ێوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا و کۆماری ئیسلامی له سه رقهیرانی ئه‌تۆمیی چووته قۆناغێکی نوێ، له لایه‌کی تره‌وه ئێران هه‌وڵده‌دا که کێشه‌کان رهههندهیکی نێوده‌وله‌تی وه‌رگرن و تا ئه‌و شۆنه‌ی که ده‌کری کێشه‌کان به شێوه‌یه‌کی سیاسی چاره‌سه‌ر بکرین ، ئه‌گه‌ر له ڕێگای سیاسی ئه‌م کێشانه چاره‌سه‌ر نه‌کرێن ئه‌و کات به‌داخه‌وه په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ده‌بردرێت که ئاراسته‌کان تا ئێستا به‌م شێوه‌یه ده‌رون و ئێران ته‌نیا له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری به شێوه‌ی چه‌کداریدا ده‌مێنیته‌وه، له رووی کێشه ناوخۆیه‌کانه‌وه له بوواری مافی مرۆڤ ، کێشه‌ی که‌م نه‌ته‌وه‌کانی تر له ئێران‌دا، کێشه‌ی لاوان و ژنان و کێشه‌ی بێ‌کاری و گرانی که ئێستا وه‌ک گه‌وره‌ترین کێشه له ناوخۆی ئێران‌دا هه‌ر بی چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه و ئه‌ورۆ بۆته گه‌وره‌ترین کێشه که هه‌ره‌شه له سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه ده‌کات و به هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی نژاد بارودۆخی ئێران له ناوخۆدا رۆژله‌گه‌ڵ رۆژ به‌ره‌و خرابوون ده‌روات، ئه‌وه له حاڵێکدایه که له رووی دێموکراسی و مافی مرۆڤه‌وه ئێران له ئاستی یه‌که‌مین وڵاتدایه له رووی پێشیل کردنی مافی مرۆڤ هه‌ر چه‌ند کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یانهه‌وه‌ی سیمایه‌کی زۆر پێشکه‌وتوو نێشانی جیهانی ده‌ره‌وه به‌دن به‌ڵام هه‌تا ئه‌و کێشانه به‌و شێوه‌یه بمێنه‌وه و چاره‌سه‌ریه‌ک نه‌بێت بۆ ده‌رباز بوون له‌م قه‌یرانه ئێران رۆژ به رۆژ نزیکتر ده‌بێته‌وه له ڕێگا چاره‌سه‌ری به شێوه‌ی نیزامی، که ره‌نگه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له گه‌ڵ خۆیدا کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی تر دروست بکات وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا ده‌بێنریت له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌دا نه‌بێت، و ئه‌و رۆژانه‌ش دروست بوونی شه‌ڕی ناخۆویی له لوبنان که ڕاسته‌وخۆ ئێران له په‌شت دروست کردنی ئه‌و شه‌ڕه‌یه و حیزبوولا و گروپه‌کانی تر خۆازیاری دێموکراتیزه‌کردنی ئه‌م وڵاته‌ن و هه‌وڵده‌دن به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان بکه‌ن به‌ڵام ئێران له‌م قۆناغه‌دا به دروست کردنی شه‌ڕوئاژاوه له ناوچهوهکانی تر و به‌تایبه‌ت له لوبنان و عێراق دیههوهی ئه‌مریکای تووشی کێشه بکات و درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌دات و شه‌ڕ له خۆی دور بکاته‌وه و ڕای گشتی سه‌رقالی ئه‌و کێشانه بکات له‌م وڵاتانه‌دا، لێره‌دا کێشه‌کانی ناو ئێران ئیتر پێویستی به ئاشکراکردن نییه بۆ رای جیهان چونکه له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و کێشانه له ناوه‌نده‌کانی ده‌روه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر کراوه، وه ده‌توانم بڵێم ساڵی 2008 ساڵی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشانه‌یه له ئێران‌دا.
ڕێنێسانس: ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر ئۆپۆزسێونی ئێران و کورد به‌تایبه‌تی که ئێستا له قه‌یراندا به سه‌ر ده‌به‌ن. له‌م دواییانه‌دا کۆمه‌ڵێک ئینشعاب له ناوحیزبه کوردییه‌کاندا روویدا ئێوه هۆکاری ئه‌م جیابوونه‌وانه بۆ چی ده‌گه‌رێنه‌وه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ماوه‌یه‌کی زۆره له ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندندا له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه گفتوگۆ ده‌کرێت و بووه‌ته قسه و باسی رۆژ، به‌ڵام له راستیدا ئێمه رامان وابوو که له‌و بارودۆخه‌ی ناوچه‌که و به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ئێران‌دا ئۆپۆزیسیونی کوردی ده‌بێت به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌کی زۆر جدی بکات و ده‌ست له‌و جیابوونه‌وه و ئینشیعابانه هه‌ڵبگرێت، له راستیدا ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی شه‌ڕ رووبه ئێران بێت، پێویستی به ئاڵته‌رناتیڤێک یان هێزێکی سیاسی ئاکتیڤ هه‌یه بۆ کورد له داهاتووی ئێران‌دا و ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنی کوردی به‌م شێوه‌یه بێت و خۆی ئاماده نه‌کات له هه‌موو بواره‌کانه‌وه و خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوو نه‌بن ناتوانێت هیچ رۆڵێکی هه‌بێت له‌و گۆرانکارییه‌ی له ئێران‌دا ده‌کرێت و دووباره بوونه‌وه‌ی ساڵانی 57،58،59 ده‌بێت که شۆرشی گه‌لانی ئێران سه‌رکه‌وت به‌ڵام کورد نه‌هێزی هه‌بوو نه حازریهتی و نه‌یتوانی له ناو ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌دا جێگایه‌ک بۆ خۆی بکاته‌وه و ئێستا ئێمه دووباره شاهیدی گۆرانکاری له ئێران‌دا ده‌بینه‌وه به‌ڵام له غیابی هێزێکی ئاکتیڤ و چالاکدا، هه‌رچه‌نده ئێستا ئینشعاباتێکی زۆر له ناو حزبه کوردییه‌کاندا دروست بووه که‌هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی حزبه‌کان و من له زۆر شوێندا ئاماژه‌م پێکردووه که رێکخراوه کوردییه‌کان ده‌بێت گۆرانکاری له خۆیاندا دروست بکه‌ن و سه‌رله نوێ خۆیان له‌سه‌ر پرێنسیپه‌کانی ئه‌م سه‌ده‌یه دروست بکه‌نه‌وه، چوونکه هه‌موو حزبه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ما فکرییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و له قۆناغی شه‌ری ساردا و له دوای شه‌ری دووه‌می جیهانی دورست بوون، له‌به‌ر نه‌بوونی فکری تازه و گۆرانکاری له ستراتیژی و پێکهاته‌کانیاندا نه‌یانتوانیوه خۆیان تازه بکه‌نه‌وه، لێره‌دا پێم وایه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بن ره‌نگه ئینشعایاتی دیکه‌ش دروست ببێت و ده‌توانن زه‌ره‌رێکی زۆریش له نه‌ته‌وه‌ی کورد بده‌ن، جیابوونه‌وه وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی زۆر سروشتی وایه که له زۆر شوێندا باسم کردوه به‌ڵام ده‌بێت هۆکاره‌کان و پرۆژه و ئه‌نگیزه‌کان چ بن که ده‌بنه هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی گروپێک له حزبێک. به بۆچوونی من ئه‌و ئینشعابانهی که ئێستا دروست بوونه له ناو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا له‌سه‌ر ناکۆکی فکری و ئادیۆلۆژی نین که بتوانن به شێوه‌یه‌کی دیکه هه‌وڵ بده‌ن بۆ خهیاتکردن له پێناو چاره‌سه‌ر کێشه‌کانی کورد و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کورد، له‌و راستاییهشدا هه‌وڵ بده‌ن که به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن و ئاکتیڤ درێژه بده‌ن به خه‌باتی خۆیان له دژی کۆماری ئیسلامی، ئه‌و جیابوونه‌وانه به‌و ئهقارهدا نه‌رۆیشتوون و لێره‌دا زۆر جێگه‌ی نائومیدییه و پێم ناخۆشه که ئه‌و ئینشعاباتانه روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد نیوسه‌ده زیاتر له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ده‌ستی پێکردووه تا رۆژگاری ئه‌مرۆمان هیچ گۆرانکارییه‌کی جدی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان میتۆد و ئه‌قڵییه‌ت و دیسکۆسی سیاسی به‌رێیه و کێشه‌و گرفته‌کانی ناوخۆی حزبه‌کان هه‌ر وه‌ک خۆی بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه و هیچ میکانزمێک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه ده‌ستنیشان نه‌کراوه. به‌گشتی ده‌توانم بڵێم ئه‌و ئینشعاب و ناکۆکیانه‌ی که هه‌یه له‌به‌ر نه‌بوونی رۆحێکی تازه و سه‌رده‌میانه‌یه له نێو حزبه‌کاندا و حزبیش به‌و پێکهاته کۆنه‌ی سه‌ده‌ی بیستی خۆیه‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا که فاکتۆر و پارامێتره‌کان زۆر گۆرانکاریان به‌سه‌ردا هاتووه و خه‌باتی ئینفۆرمایشن و تهکنولۆژیا هه‌موو سنووره‌کانی ده‌رباز کردووه، حزبایه‌تی به‌و شێوه‌یه ناتوانێت وه‌ڵام ده‌ره‌وه بێت و حزبایه‌تی پێویستی به نه‌وه‌ی نوێ و مرۆڤی ته‌کنۆکرات و رۆشنفکر هه‌یه له هه‌موو بواره‌کاندا، نه‌وه‌ک به شێوه‌یه‌کی رووکهشش بمانه‌وێت خۆمان له‌و قاڵبه‌دا نیشانی کۆمه‌ڵگا بده‌ین و ته‌نیا له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵێک دروشم و پروپاگه‌نده‌دا بمێنێته‌وه.
ڕێنێسانس: شه‌ڕی پژاک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژبه‌رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و سوپای پاسدارانیش رۆژانه به‌رده‌وام ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان تۆپباران ده‌کات، به ڕای ئێوه له‌م قۆناغه‌دا شه‌ڕی چه‌کداری ده‌تۆانی ولامدهرهوهی بارودۆخه‌که بێت؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئه‌و فاکتۆره‌ی که ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو له جیابوونه‌وه‌ی ئێمه له په‌که‌که دژایه‌تی شه‌ڕی چه‌کداری بوو، له‌و قۆناغه‌دا به باوه‌ری من شه‌ڕی چه‌کداری ناتۆانی ببێته ئهلتهرناتێڤ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و هیچ ئه‌نجامێکی باشی نییه، هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌زانین که له ناو سوپای تورک رانتی شه‌ڕ هه‌یه له ناو سوپای ئێرانیشدا به هه‌مان شێوه رانتی شه‌ڕ هه‌یه و بێگۆمان له ناو حیزبه کوردیهکانێشدا به تایبه‌ت ئه‌وانی که زۆر ئووسلووبی شه‌ڕی چه‌کداری به کاردینن رانتی شه‌ڕ هه‌یه و پیان خۆشه بۆمانه‌وه‌ی خۆیان بۆ ئالۆز کردنی ناوچه‌که و کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان درێژه به شه‌ڕی چه‌کداری بده‌ن، له ژێر ناوی مافی خۆ پاراستن به چه‌کی 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ده‌ست بکه‌ن به شه‌ڕی چه‌کداری له سه‌ر سنووره‌کان و بچنه ناو قوولایی خاکی کوردستان له هه‌موو ناوچه‌کان و ده‌ست بکه‌ن به کوشتنی چه‌ند سه‌رباز و چه‌ند جاش ئه‌وه قه‌ت ناتۆانی ببێته ئهلتهرناتێڤ و ئه‌گه‌ر له ژێر ناوی مافی خۆپاراستنیش بێت نا چێته خانه‌ی پاراستنی ره‌واوه چۆن ژماره‌ی ئه‌ندامانی هیچ حیزبێک ئه‌وه‌نده نییه که به کوشتنی چه‌ند سه‌رباز بتوانی تۆله‌ی شه‌هید بوونی چه‌ند پێشمه‌رگه بکاته‌وه.
له‌و قۆناغه‌دا شه‌ڕی چه‌کداری زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورددا نییه به تایبه‌ت له کوردستانی رۆژهه‌ڵات چوونکه له‌و ماوه‌یه‌دا که شه‌ڕی چه‌کداری له کوردستاندا نه‌ماوه کوردستانی رۆژهه‌ڵات توانیویه‌تی له رووی ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌وه زۆر پێشکه‌وتن به خۆیه‌وه ببینی و له رووی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا و که‌سانی ڕۆشنبیر و خوێنده‌وار و پسپۆر توانیویانه خۆیان پێبگه‌یه‌نن بۆ خزمه‌تکردن به کۆمه‌ڵگای کوردی و مرۆڤ ده‌بێت ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی له‌به‌ر چاو بێت ئه‌گه‌ر بێت و شه‌ڕ دروست بێت ته‌واویی ئه‌و پێشکه‌وتنانه له هه‌موو بواره‌کانه‌وه دووباره سه‌رله‌نۆی وهیران ده‌بێته‌وه و له ناو ده‌چن، که ره‌نگه حیزبه‌کان بۆ چه‌ندین ساڵ نه‌توانن دروستی بکه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر قه‌راره شۆڕش بکه‌ین ئێمه ده‌بێت شۆڕش بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه بکه‌ین، ئه‌گه‌ر شۆڕشکردن بۆ تێکدانی ماڵی خه‌ڵک بێت و له دواجاردا هیچ حیزبێک نه‌توانی ئاوه‌دانی بکاته‌وه ئه‌وه شۆڕش نه‌کرێت باشتره. و له لایه‌کی تره‌وه ده‌توانی زه‌ره‌ری بۆ کوردستانی باشووریش هه‌بێت، که ئه‌ورۆ وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی وایه بۆ هه‌موو کورده‌کان و ئه‌گه‌ر کورد له پارچه‌کانی تر به شێوه‌یه‌کی زۆر عاتێفی وئێحساسی چاو له مه‌سه‌له‌کان بکات و بڵی من دهمههوهی بۆ پارچه‌کی خۆم شه‌ڕ بکه‌م ئه‌مه هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌یه، ده‌بێت به هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین که ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه بپارێزین چوون ئازاد بوونی ئه‌م پارچه‌یه وه‌ک ئازاد بوونی پارچه‌کانی تر وایه و هه‌تا ئه‌و پارچه‌یه ئازاد نه‌بێت پارچه‌کانی تر ناتوانن ئازاد بن، ئه‌گه‌ر نه‌توانین به هه‌موومان ئه‌و پارچه‌یه بپارێزین ره‌نگه کورد له پارچه‌کانی تر نه‌توانی بگات به ئامانجه‌کانی خۆی، لێره‌دا من به شێوه‌یه‌کی عه‌قڵانی چاو له مه‌سه‌له‌که ده‌که‌م ئه‌گه‌ر بمه‌وێ له رووی عاتیفییه‌وه چاو له مه‌سه‌له‌که بکه‌م پێمخۆشه که هه‌ر ئێستا کوردستانی رۆژهه‌ڵات ئازاد بێت، به‌ڵام به‌و بیرکردنه‌وه قه‌ت ناتوانین بگه‌ین به چاره‌سه‌ری، بۆیه شه‌ڕی چه‌کداری له به‌رژه‌وه‌ندی کورددا نییه، به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌وه‌ی که پژاک ئه‌مرۆ ده‌ستی پێکردووه ناتوانێ ببێت به ئهلتهرناتێڤ یان چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ کێشه‌ی کورد و هه‌له‌یه‌کی میژووییه. پژاک ئه‌و شه‌ڕه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد ناکات، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و راستایه‌دا ژیانی خۆیان به‌خت ده‌که‌ن من له دژی ئه‌وه نیم به‌ڵام له‌پشت ئه‌و بڕیار و ستراتیژیه که‌سانێک هه‌نه که ئه‌و شه‌ڕه به‌و شه‌رڤانانه ده‌که‌ن باش ده‌زانن که ئه‌و شه‌ڕه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کوردانییه و ئه‌گه‌ر حیزبه‌کانی تری رۆژهه‌ڵات ئه‌ورۆ خه‌باتی چه‌کداریان راگرتووه له‌و قۆناغه‌دا و یا ناتوانن شه‌ڕ بکه‌ن ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک شتی تر.
ڕێنێسانس: ئه‌گه‌ر قۆناغی شه‌ڕی چه‌کداری به‌سه‌ر چووه، ئایا ده‌کرێ بزانیین ئه‌لته‌رناتیڤ چییه بۆ خه‌بات له دژی کۆماری ئیسلامی؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئه‌گه‌ر هه‌موو حیزبه‌کان ده‌لێن ئێمه حیزبێکی نه‌ته‌وه‌یین و له راستای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردا خه‌بات ده‌که‌ین، با ئه‌وه‌نده باسی کوردستانی ئێران، تورکیه، سووریه و عێراق نه‌که‌ین ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یین، با بلێن که کوردستانی باشوور ئێستا ئازاد بووه و ئێمه له‌و هه‌لوومه‌رجه‌دا کارێک نه‌که‌ین که ئه‌م ده‌ستکه‌وته میژووییه له ناو بچێت، ئه‌گه‌ر باسی نه‌ته‌وه‌یی بوون ده‌که‌ین و خۆمان ههلناخهلتینین و به شێوه‌یه‌کی پۆپۆلێستی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرو ئه‌ندامان و خه‌ڵکی ئاسایی قسه‌ناکه‌ین، با به‌شێوه‌یه‌کی روون له‌و مه‌سه‌له‌یه تێبگه‌ین. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا کۆمه‌ڵێک ئهلتهرناتێڤ هه‌یه ته‌نیا خه‌باتی چه‌کداری ئهلتهرناتێڤ نییه چوونکه خه‌باتی چه‌کداری پێشتر کراوه‌و و کورد ئه‌زموونی خه‌باتی چه‌کداری زۆره به‌ڵام هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نه‌بووه، له‌و قۆناغه‌دا باشترین ڕێگه چاره ئه‌وه‌یه به‌ر له هه‌موو شتێک حیزبه‌کان بتۆانن خۆیان تازه بکه‌نه‌وه و خاوه‌نی هه‌لویست و ستراتیژی دیاریکراو بن بۆ هه‌ر گۆرانکارییه‌ک که له ئێران‌دا دروست بێت، چوونکه هه‌موومان باش ده‌زانین که ئه‌وه هاوکێشه سیاسیه‌کانن که ده‌توانن دیاری بکه‌ن که ئایا ئێران ده‌روخێت یان نه، بڕیاری رووخان یان گۆرانکاری له ئێران‌دا ره‌نگه له‌ده‌ستی ئێمه‌دا نه‌بێت هه‌ر وه‌ک مه‌سه‌له‌ی عێراق که ئه‌مریکا چوون و به چ شێوه‌یه‌ک هێرشی کرده سه‌ر و تۆانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره له ناو بهرهێت، ئێمه له‌و قۆناغه‌دا خۆریخستن به شێوه‌یه‌کی مۆدیرن، ده‌ست هه‌ڵگرتن له کۆمه‌ڵێک دروشمی کۆن که نه ده‌توانی له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌کان و نه له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگا دابێت، دروستکردنی پڵاتفۆرمێکی سیاسی بۆ هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات، دروستکردنی دێپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌کان که ده‌زانین له داهاتوودا ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه له سه‌ر ئێران و هه‌روه‌ها دروستکردنی میدیایه‌کی گه‌وره و ئاکتیڤ که بتوانی کێشه‌ی کورد له سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا به‌نه‌ته‌وه‌یی به‌کات.
ئه‌مانه هه‌موویان ده‌توانن ببنه ئهلتهرناتێڤ، ئایا فێشهکیکی کهڵاشێنکۆف ده‌تۆانی ببێت به ئهلتهرناتێڤ یان میدیایه‌کی ئاکتێڤ که بتوانی ده‌نگی کورد بگه‌ینێت به هه‌موو جیهان، ئێمه ده‌توانین چاو له ئه‌زموونی یه‌هوودییه‌کان بکه‌ین که ئێستاش سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان ئازاد بووه به دروست کردنی لۆبی له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌وله‌تی ئێسرائیل بپارێزن با کوردیش بتوانی له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا لۆبی دروست بکات بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وته.
ڕێنێسانس: ئێوه‌ش وه‌ک حیزبه‌کانی تر له ئینشعاب و ناکۆکی بیبه‌ش نه‌بوونه، هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌س له ئێوه چ بووه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: هۆکاری سه‌ره‌کی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه له په‌که‌که هۆکارێکی سیاسی و فکری بوو رێکخستنی بوو و ئه‌م سێ مه‌سه‌له‌یه‌ش هه‌تا ئه‌مرۆ له‌ناو په‌که‌که‌دا هه‌ر بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه، ئێمه زۆر هه‌وڵماندا که به رێی دیالۆگ ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین به‌تایبه‌ت له کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه‌کاندا هه‌ڤاڵانی رۆژهه‌ڵات زۆر هه‌وڵی خۆیاندا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته به‌ڵام به داخه‌وه په‌که‌که‌ش وه‌ک هه‌موو سیستمه کۆنه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئاماده نییه گۆرانکاری له زیهنییه‌تی خۆیدا دروست بکات، ره‌نگه به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه ده‌بایه زۆر شتی دیکه گۆرانکاریان تێدا دروست بکرابایه به‌ڵام به داخه‌وه هیچ هه‌وڵێکیان نه‌دا بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه و ئێمه دواجار هیچ هیوایه‌کمان به ریفۆرم و تازه‌بوونه‌وه نه‌ما بۆیه بڕیارماندا له دوای کۆنفرانسی دووهه‌می په‌ژاک له مانگی 9 ی 2004 دا له‌گه‌ڵ گروپێک له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان جیابوونه‌وه‌ی خۆمان راگه‌یاند و هاتینه سلێمانی و بریارماندا که په‌ژاکی راسته‌قینه لێره دروست بکه‌ین هه‌رچه‌ند ئه‌و کات له‌لایه‌ن حزبه‌کانی دیکه‌وه زۆر گوشارمان خرایه سه‌ر که بچینه ناو ئه‌و حزبانه‌وه و له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ش هه‌م په‌که‌که و هه‌م ئێران ده‌ستی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه نه‌توانین وه‌ک حزبێک سه‌ر له نوێ ده‌ست به‌کاری خۆمان بکه‌ین، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک که‌سی دیکه له ئه‌وروپاو له ناو ئێمه‌دا ویستیان که حزبێک به ناوی ئالیانسی کوردی بۆ گۆرانی دیموکراتیک دروست بکه‌ن به‌ڵام ئێمه قبولمان نه‌کرد و چه‌ند که‌س له ئێمه جیا بوونه‌وه و چه‌ند که‌سی دیکه‌ش له ئه‌وروپاوه ئالیانسی کوردیان له هه‌ولێر دامه‌زراند که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت هه‌ڵوه‌شایه‌وه نه‌یتوانی له‌سه‌ر کاری خۆی به‌رده‌وام بێت.
ڕێنێسانس: به‌ڵام زۆربه‌ی چاودێران پێانوایه که یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردستان وه‌ک باڵێکی کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمتکێشان وایه، ئێوه ڕاتان چییه له‌سه‌ر ئه‌مه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: هه‌رچه‌نده ئێمه هیچ ناکۆکییه‌کمان نییه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه به هه‌موو پارچه‌کانییه‌وه به‌ڵام ئه‌و شتانه وه‌ک کۆمه‌ڵێک پروپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوییه که له‌لایه‌ن په‌که‌که و کۆمه‌ڵێک که‌سی دیکه ده‌کرێت له‌سه‌ر ئێمه، ئێمه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆری بیرورادا له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌کان په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و بۆ خۆمان خاوه‌نی به‌رنامه و ستراتیژیه‌تی تایبه‌تیین وه‌ک حزبێکی کوردی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به فه‌رمی ناسراوین و کار و چالاکی خۆمان هه‌یه.
ڕێنێسانس: یه‌کێتی دێموکراتیکی کوردستان خۆی به ئه‌لته‌رناتیڤی په‌ژاک ده‌زانی، به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن په‌ژاکه‌وه ئێوه وه‌ک حیزبیکی ره‌سمی نه‌ناسراون، ئێوه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک خۆتان به ئهلتهرناتێڤی پژاک داده‌نێن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئێمه خۆمان به ئهڵتهناتیڤی په‌ژاک نازانین، به‌ڵام خۆمان به په‌ژاکی راسته‌قینه ده‌زانین ئه‌و پهژاکهی که خه‌ونی ئێمه بوو ده‌بوو ئێمه دروستی بکه‌ین، ئێمه پهژاکمان له رووی ئه‌و به‌رنامه و ڕیبازی ئێستا قبوڵ نییه و خۆمان به ئه‌ڵته‌رناتیڤی هیچ حزبێکی دیکه نازانین و وه‌ک حزبێکی جیاواز له گۆره‌پانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کار ده‌که‌ین.
ڕێنێسانس: ئێوه له سه‌ره‌تادا که له په‌ژاک جیابوونه‌وه کۆمیتهیهکتان به‌ناوی کومیته‌ی ساغکردنه‌وه‌ی په‌ژاک دامه‌زراند، دروستکردنی ئه‌م کۆمیته‌یه چۆن بوو؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: له ئه‌ساسدا ئه‌و کات ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانین ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆمان هه‌م له شاخ و هه‌م له شاره‌کان کۆ بکه‌ینه‌وه پێویستمان به دروستکردنی کۆمیته‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه هه‌بوو و ناومان لێ نابوو کۆمیته‌ی سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه‌ی په‌ژاک، چونکه ئه‌و پهژاکهی که ئێمه له کۆنگره و کۆنفرانس‌دا بریارمان له‌سه‌ر به‌رنامه و پرۆگرامی دابوو هیچ پراکتیزه نه‌کرا و هه‌روه‌ک خۆی مایه‌وه و به‌م شێوه‌یه توانیمان به دروستکردنی ئه‌و کۆمیته‌یه زۆربه‌ی ئه‌ندامانمان که له شاخ بوون ئاگادار بکه‌ینه‌وه له کاروباره‌کانی کۆمیته و زۆربه‌یان بهێنینه خواره‌وه.
ڕێنێسانس: جیا کردنه‌وه‌ی په‌ژاک له په‌که‌که پرۆژه‌یه‌ک بوو که ئه‌وکات ئێوه کارتان له سه‌ر ده‌کرد، باشه ئه‌گه‌ر پژاک له په‌که‌که جیا کراباوه ئێستا بارودۆخی په‌ژاکیش هه‌ر وه‌ک ئه‌م حیزبانه‌ی لینهدههات که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی دانه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: جیاکردنه‌وه‌ی په‌ژاک له په‌که‌که وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک که ئامانجی سه‌ره‌کی و پلان دارێژراوی ئێمه بێت به‌م شێوه‌یه نه‌بوو به‌ڵام ئێمه هیچکات چاوه‌روانی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌کرد که مه‌سه‌له‌که بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی که ناچار بکرێن به‌شێوه‌یه‌کی کتوپر بریاری جیابوونه‌وه له په‌که‌که بده‌ین تا ئه‌و شوێنه‌ی که توانیمان کارمان له‌سه‌ر کرد به‌تایبه‌ت که یه‌که‌م گروپ له په‌که‌که جیابوونه‌وه ئێمه‌ش هه‌وڵماندا که په‌ژاک له په‌که‌که جیابکه‌ینه‌وه، تا بتوانین بارودۆخێکی گونجاوی بۆ دروست بکه‌ین و له‌و قه‌یرانه ده‌ربازی بکه‌ین تا چیتر خیانه‌ت له‌هیوا و خواسته‌کانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتدا نه‌کرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه رووبه‌رووی کۆمه‌ڵێک کێشه و که‌مته‌رخه‌می لایه‌نه‌کان بووینه‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌بوایه یارمه‌تیان بداباین به‌م شێوه‌یه ده‌رنه‌چوو، هه‌تا که‌وتینه دۆخێکه‌وه که زۆر هاورێمان لێ شه‌هید بوون و زۆر که‌سیش له‌به‌ر هه‌ره‌شه‌کانی په‌که‌که دورکه‌وتنه‌وه له ئێمه، من بۆ خۆم یه‌کێک بووم له‌وانه که چه‌ندین جار له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه هه‌ره‌شه‌ی کوشتنم لێکراوه و رووبه‌رووی لێدانی فیزیکی بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر پرۆژه‌که به‌ته‌واوی سه‌ری نه‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه بتوانین ئه‌و هێزه گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵات که له‌ناو په‌که‌که‌دایه کۆبکه‌ینه‌وه له ده‌وری یه‌ک که‌موکوری لایه‌نه کوردییه‌کان بوو که هه‌موویان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که بچینه ناو ریزی یه‌کێک له‌و حزبانه ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر بوو له‌به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه.
ڕێنێسانس: ئێوه پێشتر ئاماژه‌تان به‌وه کردووه که په‌که‌که په‌ژاک وه‌ک کارتێک له دژی ئێران به‌کار دێنێ، باشه بۆ ئه‌وه چ زه‌رووره‌تێک له ئارادایه و په‌که‌که بۆ پێویستی به‌وه هه‌یه کارتێکی وا به‌کار بێنێ؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی زۆر قووڵ چاو له مه‌سه‌له‌که بکه‌ین، ئه‌گه‌ر له بیرمان بێت له ساڵی 1999 که به‌رێز عه‌بدوڵا ئوجه‌لان گیرا په‌که‌که رووبه‌رووی چه‌ندین قه‌یران و کێشه بوویه‌وه و ئه‌وه‌ی که په‌که‌که‌ی له‌و قه‌یرانه رزگار کرد له‌و سه‌رده‌مه‌دا کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون، وه‌ک هه‌میشه په‌که‌که له هه‌موو جێگه‌یه‌ک که دووچاری قه‌یران ده‌بێته‌وه وه‌یان به‌روه هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌روات به هێزی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان دووباره خۆی زیندوو ده‌کاته‌وه و خۆی ده‌پارێزێت، کاتێک که کۆده‌تای سه‌ربازی 1980 له تورکیادا رووی دا کۆمه‌ڵێک حزب و رێکخراو که‌وتنه ژێر هه‌ره‌شه و ئازادی کارکردنیان نه‌بوو په‌که‌که‌ش یه‌کێک بوو له‌و هێزانه‌ی که تووشی ئه‌م کێشه‌یه بووه ودوای په‌نا بردن بۆ سووریه و ده‌ره‌ی بیقاع خۆی به کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستان دووباره زیندوو کرده‌وه، و له ساڵه‌کانی 90 تاوه‌کوو 92 دووباره په‌که‌که که‌وته به‌ر ئۆپه‌راسیونی گه‌وره که له‌وانه‌یه په‌که‌که‌یان به‌ره‌و نابوودی ببردبایه ئه‌و کاته په‌که‌که خۆی به کورده‌کانی باشووری کوردستان پاراست، له 99 دووباره ئه‌و سینارێۆیه دووباره بووه به گیرانی به‌رێز ئوجه‌لان په‌که‌که له قوناغی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌دا بوو که به چالاکی له نێو کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا دووباره خۆی زیندوو کردوه وه ئه‌مرۆ په‌ژاک وه‌ک باڵانسێک وایه که په‌که‌که خۆی پی هه‌ڵواسیوه بۆ پارستنی خۆی.ئه‌گه‌ر ئه‌ورۆ کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ناو په‌که‌که‌دا نه‌بن په‌که‌که هیچ مانایه‌کی نامینی جگه له مانه‌وه‌ی ناوی ئه‌و ڕیکخراوه‌یه که‌س ناتۆانی حاشا له‌مه به‌کات و راستیه‌کی میژووییه که په‌که‌که ده‌بێت قه‌بوولی به‌کات که به کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات خۆی پاراستووه، و هه‌ر کارێک بکرێت له لایه‌ن په‌که‌که بۆ پوژاک بکرێت دووباره هه‌ر که‌مه و چونکه په‌ژاک وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی رۆڵی بینیوه بۆ پاراستنی په‌که‌که، ئه‌گه‌ر په‌که‌که به‌راستی ده‌یه‌وێت خه‌بات بکات بۆ رزگاری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ئه‌و کات که ئێمه ویستمان حزبێک دروست بکه‌ین بۆ رۆژهه‌ڵات په‌که‌که نه‌یهێشت؟، بۆ ساڵی 2000_ 2001 دووباره رێگر بوو، له حاڵێکدا ئێمه ئه‌و کات خاوه‌نی که‌سانی زۆر به توانا بووین که هه‌موویان له زانکۆکانی تاران و ته‌ورێز هاتبوونه ناو په‌که‌که بۆ ئه‌و کات ئیجازه‌ی نه‌دا حزبێک بۆ رۆژهه‌ڵات دابمه‌زرێنین، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه په‌که‌که به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا ده‌ستی کرد به دروستکردنی کۆمه‌ڵێک حزب بۆ پارچه‌کانی دیکه ئه‌وه‌ش له خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ترسه‌ی که په‌که‌که له ئه‌مریکا هه‌یبوو نه‌وه‌ک هێرش بکاته سه‌ر په‌که‌که و په‌که‌که به‌م شێوه‌یه به دروستکردنی ئه‌و هه‌موو حزبه له ژێر ناوی جیاجیادا به‌ڵام له واقعدا هه‌موویان هی په‌که‌که بوون، هه‌ر له سه‌ره‌تایی به‌ستنی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی په‌ژاک ته‌نیا ئه‌رکێکی که بهمن سپێردرا ئه‌وه بوو که بتوانم په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا دروست بکه‌م و بتوانم به ئه‌مریکاییه‌کان بڵێم که ئێمه ئۆپۆزسیۆنی دژی ئێرانین و ئێوه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر په‌که‌که خراپ بیر بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ترسه هه‌ر له ئارادا بوو به هاتنی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که ئه‌و کات که ئه‌مریکا هێرشی کرده سه‌ر ئه‌نسار و ئیسلام و کۆمه‌ڵێک گروپی دیکه‌ی ئیسلامی له ناوچه‌کانی هه‌ورامان و ده‌وروبه‌ری ره‌نگه ئه‌وهاش هێرش بکاته سه‌ر په‌که‌که، ئه‌وه یه‌که‌م هه‌نگاو بوو که په‌که‌که په‌ژاکی وه‌ک کارتێک له به‌رامبه‌ر ئه‌مریکادا به‌کارهێنا، له به‌رامبه‌ر ئێرانیش تا ئه‌و کات که ئه‌مریکا په‌یۆه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌که‌که دروست کرد و په‌ژاک وه‌ک هێزێک شه‌ری ئێران ده‌کات و وه‌ک کارتێک له لایه‌ن په‌که‌که هه‌م بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو هه‌م شه‌رکردن له دژی ئێران دروست بووه، یانی له ئه‌ساسدا په‌ژاک وه‌ک شمشێرێکی دوو سه‌ره وایه که سه‌رێکی بۆ شهر له دژی ئێران و سه‌ره‌که‌ی دیکه‌ی له ده‌ستی په‌که‌که‌دایه هه‌ر کات که ویستی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بۆ پاراستنی خۆی به‌کاری بهێنێت، ده‌توانین ئه‌و سیاسه‌ته له‌و لێدوانانه‌ی ئه‌م دواییه‌دا که له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و حزبه بۆ راگه‌یاندنه‌کان ده‌درێن زۆر به روونی چاو لێبکه‌ین، رۆژێک هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌مریکا و رۆژێک هه‌ره‌شه‌ی مووشه‌کی له دژی ئێران و رۆژێکیش هه‌ره‌شه له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ندێک ده‌ست له هه‌ستی ناسیۆنالیستی هه‌ڵبگرین و به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌قڵانی چاو له مه‌سه‌له‌که بکه‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و لێدوانانه‌ی که له‌لایه‌ن حاجی ئه‌حمه‌دی و سه‌رحه‌ده‌وه ده‌درێت له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامی ئێراندایه.
ڕێنێسانس: ئێوه پێشتر باستان له‌وی کردووه که په‌که‌که و په‌ژاک بوونه‌ته له‌مپه‌رێک له پێش پرۆسه‌ی خه‌باتی کورد له پارچه‌کانی تر، به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئایا ئه‌مه تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا یه‌کده‌گرێته‌وه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: من باسی ئه‌وه ناکه‌م که ئه‌ورۆ په‌که‌که یان پژاک بوونه‌ته لهمپهرهیهک له پێش پرۆسه‌ی خه‌باتی کورد، یان به‌وشێوه‌یه بڵێین که کوردستانی رۆژهه‌ڵات ئێستا ئازاد ده‌بێت و ئه‌وان ڕێگه‌ر به‌ن به‌و شێوه‌یه نییه، چوونکه هیچ حیزبێکی رۆژهه‌ڵات له و بارودۆخه‌دا نییه که بتوانی کوردستان ئازاد بکات و په‌که‌که و پژاک ڕێگر بن له‌به‌رده‌می، به‌ڵام من ده‌لیم ئه‌گه‌ر ناتوانن دروستی بکه‌ن با خراپی نه‌که‌ن چوونکه سیاسه‌ته‌کانی په‌که‌که و پژاک له‌و قۆناغه‌دا زۆر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورددا نییه هه‌م له بواری سیاسی، ئابووری و کۆمه‌لایه‌تی و کولتووری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌گه‌ر چاو لێبکه‌ین کوردستان ئێستا له دۆخی سروشتی خۆیدایه با ئه‌و دۆخه خراپ نه‌که‌ین و کوردستان دووباره میلێتارێزه نه‌که‌ینه‌وه که ره‌نگه زۆر شت له ده‌ست بده‌ین هه‌تا ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه که ئێستا هه‌یه بخاته مه‌ترسییه‌وه له لایه‌کی تره‌وه ده‌توانی ئه‌و سیاسه‌ته ببێته گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و بازنه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوانه ته‌نگ بکه‌نه‌وه.
ڕێنێسانس: ئێوه پێشتر له ناو په‌که‌که‌دا بوونه، بۆچی ئه‌وکات باسی ئه‌و کێشهنهتان نه‌ده‌کرد، بۆچی هیچ ههولێکتان نه‌دا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئێمه له ته‌واویی کۆنگره‌و کۆنفرانسه‌کاندا باسی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌مان کردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌مان هه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ری، به‌ڵام هیچکات له لایه‌ن په‌که‌که‌وه قه‌بوول نه‌کراوه، وله کاته‌دا نه‌مانده‌توانی ئه‌و پرۆژه و ره‌خنانه بۆ ده‌ره‌وه باس بکه‌ین و باسکردن له‌و کێشانه بۆ ڕای گشتی یان ده‌ره‌وه به‌رامبه‌ر بوو له‌گه‌ڵ کوشتن، ئه‌وه‌ی که په‌که‌که باش نه‌ناسیت وه نه‌زانێت له چوارچێوه‌ی سیسته‌می په‌که‌که‌دا جێگایه‌ک بۆ ده‌نگی جیاواز و ره‌خنه‌گرتن وجوودی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه له ناو خۆیدایه چ قوبوول بکرێت و چ قه‌بوول نه‌کرێت، ئێمه زۆر ره‌خنه‌مان هه‌بوو کاتی خۆی به‌ڵام نه‌مانده‌ویست وه‌ک تاک ئهورهخنانه ئاراسته بکه‌ین به‌ڵکوو هه‌وڵماندا له چوارچێوه‌ی گروپێک که ببێنه خاوه‌ن هه‌لوێست و بتوانێ خاوه‌نداریتی له ئیراده‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک بکات کانالێزه بکه‌ین، به‌ڵام دواجار هیچ ڕێگه‌یه‌ک نه‌ما جگه له جیابوونه‌وه و له‌و کاته‌دا ئێمه زۆر شتمان بۆ ڕاگهیانهنهکان ئاشکرا کرد و ئه‌مرۆش ده‌زانم که ئه‌و شتانه‌ی که بۆ ئێوه باسی ده‌که‌م ره‌نگه مه‌ترسی زۆری هه‌بێت بۆ من، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو که‌س بزانێت که په‌ژاک به‌رهه‌می زه‌حمه‌ت و ره‌نجی ئێمه‌یه که گهیشتۆوته ئه‌و ئاسته، په‌ژاک حاجی ئه‌حمه‌دی دروستی نه‌کردووه، به ڵکو هه‌زاران رۆله‌ی کورد زۆر به گیانفیدایی هاتنه ناو ئه‌و حیزبه و خه‌باتیان کرد به‌ڵام ئه‌ورۆ له سه‌ر ناوی کۆمه‌ڵێک که‌سی تر ته‌واو بووه و خۆیان به هه‌ڵگری ئه‌و میراته ده‌زانن، به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی وه‌ک پاکه‌تێک وابوو که په‌که‌که له ئه‌وروپاوه هینای بۆ شه‌هید هاروون و کردی به سه‌رۆکی پژاک.
ڕێنێسانس: که‌مپنشینی به‌شێک لهوقهیرانانهیه که ئێستا له ناو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا دروست بووه، له لایه‌کی تره‌وه په‌یوه‌ندیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له گه‌ڵ ولاتانی دراوسێدا، که ئه‌و کهمپنشینییهشی به دیاری هێناوه، بۆته له‌مپه‌ریش له پێش چالاکیی حیزبه‌کان، ئایا مانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه له دۆخی چاوه‌روانیدا ده‌توانی چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه بکات؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: ئێمه ده‌بێ هه‌وڵ به‌ده‌ین بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه که ئێستا هه‌یه به هه‌موو کورده‌کان له پارچه‌کانی تر، به‌ڵام هیچکات یه‌کێتی و پارتی نه‌بوونه‌ته له‌مپه‌ر له پێش یه‌کگرتنی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بۆ کاروچالاکی و دیپلۆماسی یان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له بواری ڕاگه‌یاندنه‌وه خۆیان به هێز بکه‌ن و له هه‌ر شۆنێک که بتوانن خه‌بات بکه‌ن، با ئێمه وای دابنیین که له کوردستان به‌م شێوه‌یه ئه‌ی بۆچی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له ئه‌وروپا تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌ره‌یه‌ک دروست بکه‌ن خۆ له ئه‌وروپا پارتی و یه‌کێتی ڕێگر نه‌بوونه، بۆچی ناتۆانن ببن به خاوه‌نی ڕاگه‌یاندنێکی باش و مۆدیرن. به داخه‌وه ئه‌و قسانه زۆربه‌ی جار له هه‌لوێستی ئه‌و حیزبانه‌دا ده‌بێنرێت به‌ڵام له ئه‌ساسدا به‌و شێوه‌یه نییه کێشه‌ی سه‌ره‌کی حیزبه‌کان بۆ خۆیانن، با پارتی ویه‌کێتی نه‌که‌ن پاساو بۆ پهسێڤ بوونی خۆیان. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان مافی خۆیه‌تی که په‌یوه‌ندی هه‌بێت له گه‌ڵ ده‌وله‌تانی دراوسێدا به‌ڵام نابێت دیپلۆماسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورد بێت له پارچه‌کانی تر.
ڕێنێسانس: ئایا هیچ په‌یوه‌ندیتان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا؟
په‌یوه‌ندیمان باشه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و له‌وماوه‌یدا دانیشتنمان هه‌بوه و ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
پرۆفایل:
عوسمان جه‌عفه‌ری سالی 1970 له شاری جوانرۆی پارێزگای کرماشانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه، ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی له زانکۆی سنه وماجستهری ئیلاهییاتی له زانکۆی تاران وه‌رگرتووه. له سالی 1996 چۆته ناو رێزه‌کانی په‌که‌که و بۆ ماوه‌ی سێ سال له وڵاتانی سووریه و لوبنان کاری کردووه ئه‌ندامی گروپی دامه‌زرێنه‌ری پژاک بووه و ئێستاش سکرتیری گشتی یه‌کێتی دێموکراتی کوردستانه.


