به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی سه‌پاندنی حوکوم 15 ساڵ زیندان به‌سه‌ر مه‌ربوت رۆسته‌می
حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران گوشارێکی له راده‌به‌ده‌ری خستۆته سه‌ر گه‌لانی ئێران و له‌و دا گه‌لی به ئه‌مه‌گی کورد. چالاکوانانی مافی ژنان، چالاکوانانی مه‌ده‌نی، سیاسی و ته‌نانه‌ت زۆر که‌سی تری چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک کۆ ده‌خرێنه ژێر لێپرسینه‌وه و فشاره‌وه، زۆرجار بیانوو و تاوانی بێ ئه‌ساس و بێ بنه‌مایان ده‌خاته پاڵ و به‌م شێوه‌یه ده‌یهه‌وێ باڵی کۆنه‌په‌رستانه و دیکتاتۆرانه‌ی خۆی به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا رابکێشێ و چیدی چالاکوانانی بواره جۆراوجۆره‌کان درێژه به خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان نه‌ده‌ن.
ده‌زگیر کردنی " مه‌ربوت رۆسته‌می" ته‌مه‌ن 26 ساڵ ناوی باوک "قادر" که که‌سێکی ئاساییه‌و دانیشتووی شاری جوانڕۆی سه‌ربه‌ر پارێزگای کرماشانه، دوای زۆرتر له یه‌ک مانگ گیران و خستنه ژێر فشاری رۆحی و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی، یه‌کێکی تر له‌و نموونه دزێو و تۆقێنه‌رانه‌ی حوکومه‌تی ئیسلامییه که ده‌یهه‌وێ پیشانی کۆمه‌ڵگه‌ی بدات. ناوبراو پاش ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر و نامرۆڤانه، له دادگایه‌کی یه‌ک لایه‌نه‌دا 15 ساڵ زیندان به‌سه‌ریدا سه‌پاوه و ئه‌مه‌ش دژی هه‌ر جۆره یاسا و رێسایه‌کی ناونه‌ته‌وه‌ییه.
هه‌ر له‌م ڕووه‌وه یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و حوکمه به حوکمێکی نایاسایی و نامرۆڤانه ده‌زانێ و داواده‌کا سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان له هه‌مبه‌ریدا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و دژی ئه‌و حوکمه ناڕه‌وایه راوه‌ستن تا ئازادی و رزگار کرانی ناوبراو له‌ده‌ست هێزه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی دا.
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان
20/3/2008
+ نوشته شده توسط ارش.ک در شنبه سوم فروردین 1387 و ساعت
23:18 |


