محه‌مه‌د خۆش چێهره: ئاڵۆزی نێوان باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نێو حوکومه‌تی ئیسلامی زۆر قووڵتره له‌وه‌ی له ئاست میدیا گشتییه‌کان باسی له‌سه‌ر ده‌کرێ
گفتوگۆی رۆژنامه‌ی هیوای نوێ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی و هه‌نووکه‌یی له ئێران کوردستان به‌گشتی که‌به شێوه‌ی ژێره‌وه‌یه:
هیوای نوێ: ئێران به گشتی له هه‌ل و مه‌رجێکی ته‌نگی ده‌ره‌کی دایه له هه‌مانکاتدا حاڵه‌تی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی هه‌شته‌می حوکومه‌تی ئیسلامی دۆخێکی ده‌گمه‌ن له ئێران زاڵ کردوه، کێشه له ناو باڵه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی زه‌ق تر بووه‌ته‌وه و گۆڕانی نگاتیڤی به‌خۆوه بینیوه، پرسیارم ئه‌وه‌یه ئایا ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوخۆیی ئێران له‌م هه‌نووکه‌دا به ئاسایی و ساخته‌ده‌زانن یا به‌پێچه‌وانه‌وه ناوه‌ڕۆکیش به‌وشێوه‌یه؟ به‌گشتی لێکدانه‌وه‌تان چۆنه؟
محه‌مه‌د خۆش چێره: کێشه‌ی نێوان باڵه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی و که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌کانی نێو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته شتێکی واقیعییه و ئاڵۆزییه‌کی یه‌کجار توندیش له‌نێوانیان دا هه‌یه که ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م کێشه و ئاڵۆزییانه له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی دا زه‌قتر ده‌بێته‌وه، دیاره ئاڵۆزی وکێشه له نێوان دوو باڵی جیاوازی سیاسی و ره‌قیب دا که مه‌به‌ستیان ده‌سه‌ڵاتخوازی و گه‌یشتن به کورسی ده‌سه‌ڵاته، شتێکی سروشتییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا ده‌یبینین کێشه و ئاڵۆزییه‌کی نائاساییه که به‌چاوخشانێک به مێژووی چه‌ندساڵه‌ی رابردووی ئاڵوگۆڕبوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێو باڵه‌کانی نێوخۆی حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران دا به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ که باڵی ئوسوڵگه‌را که ئێستا له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
دایه زۆرینه‌ی که‌سایه‌تییه‌کانی راستگه‌رای توندڕه‌ون واته هێزه‌کانی سوپایی و ئیتلاعاتین که له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخ کردوه و نایانه‌وێ به‌هیچ شێوازێک شیرازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حوکومه‌تی ئیسلامی له‌ده‌ست بده‌ن. چونکه لایه‌نی ئوسوڵگه‌را خۆی به‌خاوه‌نی شۆڕشی ئیسلامی و پارێزه‌ری ده‌زانێ. که‌سایه‌تی نێوخۆیی ئه‌م باڵه‌بووه که فه‌رمانده‌یی شه‌ڕی له به‌ره‌کانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و ئێراق کردوه، یه‌کپارچه‌ی وڵاتی پاراستوه، کاتێ که ده‌یبنن که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ده‌ست مه‌لاکانه‌وه‌یه و خانزاده‌کانیشیان به‌شداری ده‌سه‌ڵاتی سیاسین له هه‌مانکاتدا توانایی ئه‌وتۆشیان نه‌بووه که رۆڵگێڕبن له پاراستنی حوکومه‌ت ئیسلامی له کاتی شۆڕش و شه‌ڕدا، به‌مافی سروشتی خۆیان ده‌زانن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌ست بگرن و قۆرخی که‌ن که توانیویانه تا راده‌یه‌کی زۆر به‌ده‌ستی بێنن. بێ‌شک چه‌نده‌ش به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات ئه‌و هێزانه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حوکومه‌تی ئیسلامی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن. گومان له‌وه‌ش دا نییه که باڵه‌کانی ریفۆرمخوازی نێوحوکومه‌تی ئیسلامیش ئه‌و شێوازه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان پێ قه‌بووڵ ناکرێت و پرۆژ و پرۆگرامی سیاسی خۆیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران به عه‌قڵانی و زانستیانه‌تر ده‌زانن و ره‌نگدانه‌وه‌ی گرژییه‌کانی نێوان باڵه سیاسییه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی له ده‌ربڕینی بیروڕاکانیان و ره‌خنه‌گه‌لێک که ئاراسته‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن به‌رجسته‌تر ده‌بێته‌وه.
له قۆناغی سه‌رۆک کۆمارێتی محه‌مه‌دی خاته‌می که لایه‌نی ریفۆرمخواز ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بوو و هه‌روه‌ها پارلمانی شه‌شه‌م زۆرینه‌ی پێکهاته‌که‌ی ریفۆرمخواز بوون تاوانی هاوئاهه‌نگ بوون له‌گه‌ڵ نه‌یاران و دوژمنانی حوکومه‌تی ئیسلامیان وه‌پاڵ ده‌نرا و به خائن به رێبازه‌کانی شۆڕش و خومه‌ینی داده‌نران و به‌رده‌وام له ژێر گوشاری لایه‌نی ئوسوڵگه‌را دا نه‌یانتوانیوه رۆڵی ریفۆرمخوازی خۆیان بگێڕن و ئامانجی دروشمه ریفۆرمییه‌کانی خۆیان بپێکن.ئه‌مه‌ش له کاتێک دایه لایه‌نی ریفۆرمخواز له‌قۆناغی ده‌سڵاتدارێتی خۆی دا توانی بووی سه‌رکه‌وتنێکی باش بۆ حوکومه‌تی ئیسلامی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی خۆی له ئاستی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بێنێ و ره‌فتاری ده‌ره‌وه‌یی سیاسی حوکومه‌تی ئیسلامی به شێوه‌یه‌کی ئیجابی بنوێنێ و هه‌روه‌ها له ئاست ناوخۆیش دا هێمن کردنه‌وه‌یه‌کی ڕای گشتی خه‌ڵکی ناوخۆ بوو له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی حوکومه‌تی ئیسلامی.
له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆسوڵگه‌رانکان به نیسبه‌ت ریفۆرمخوازه‌کانه‌وه، ئێمه هاوکات پێچه‌وانه‌ی ئه‌وشمان بینیوه. ریفۆرمخوازه‌کان ره‌خنه‌ی توندیان له ئوسوڵگه‌راکان، کابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد و کابینه‌ی حه‌وته‌م هه‌یه که له ئاست نێونه‌ته‌وه‌یی دا سیاسه‌تێکی لاواز و ناشیاوی ده‌ره‌کییان هه‌بووه و ره‌فتاری سیاسی حوکومه‌تی ئیسلامی‌یان به شێوه‌یه‌کی سه‌لبی به‌ڕێوه‌بردوه و ده‌رئه‌نجام بوونه‌ته هۆی شکستی ئه‌و حوکومه‌ته له ئاست نێونه‌ته‌وه‌یی دا. و هۆکاری ئیزۆله‌بوون و گه‌مارۆدانی ته‌نگ تری ئابووری حوکومه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه به ده‌سکه‌وتی سیاسه‌ته‌کانی لایه‌نی ئوسوڵگه‌را ده‌زانن و ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵسوکه‌وتی ناشیاوی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ کێشه سیاسیه ده‌ره‌کییه‌کان دا. هاوکات بوونه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ناوخۆیی ئێران و ئه‌مه‌ش هانده‌ربووه تا رای گشتی خه‌ڵکی ئێران به شێوه‌یه‌کی دیکتاتۆرانه له‌ده‌سه‌ڵات بڕوانێ.
ریفۆرمخوازه‌کان له لایه‌ن ئابوورییه‌وه ره‌خنه‌ی توندیان له سیاسه‌ته‌کانی ئابووری ئوسوڵگه‌رکان هه‌بووه که بوونه‌ته هۆی شکست هێنانی گه‌شه‌ی ئابووری چوار ساڵه‌ی پێنجه‌می حوکومه‌تی ئیسلامی و ئاستی هه‌ڵاوسانی ئابووری گه‌یشتووه‌ته سنوری له سه‌دا بیست، که بێکارییه‌کی یه‌کجاری زۆری به شوێن خۆیدا هێناوه و ئاست بژیوی ژیانی خه‌ڵکی دابه‌زاندوه. و زۆر هۆکاری تریش هه‌یه که ئاڵۆزی نێوان باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نێو حوکومه‌تی ئیسلامی زۆر قووڵتره له‌وه‌ی له ئاست میدیا گشتییه‌کان باسی له‌سه‌ر ده‌کرێ. به تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی پارلمان به ئاشکرا ناکۆکییه‌کانی ئه‌م باڵانه ده‌رکه‌وت و وه‌ک ده‌یبینی لایه‌نی ئوسوڵگه‌را به پرۆژه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه هاتۆته پێش تا ده‌سه‌ڵات قۆرخ کا و لایه‌ن جیاوازه‌کان له ساحه‌ی سیاسی ئێران دا بسڕنه‌وه.
هیوای نوێ: هه‌ر ماوه‌یک پێش له ئێستا ده‌ستدرێژییه‌کانی ئه‌رته‌شی فاشی تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌واڵی گه‌رم وگوڕی ناوچه‌که و جیهان بوو، هه‌موومان باش ده‌زانین تورکیا و ئه‌رته‌شی تورکیا هه‌ڕشه وگوڕشه‌ی زۆریان چ راسته‌وخۆ و چ ناراسته‌وخۆ ئاراسته‌ی هه‌رێمی کوردستان کردوه و هه‌میشه هه‌وڵی داوه باری ئه‌منی و ئاسایشی ئه‌م هه‌رێمه تێکبدات یا لانی که‌م بۆ ماوه‌یه‌کیش بووبێ نائه‌منی بکات، به بڕوای به‌رێزتان هێرش و ده‌ستدرێژییه‌کاتی تورکیا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا به چ مه‌به‌ستێک بوو، ئایا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕییه‌کانی ناوچه‌که‌دا هه‌یه؟
محه‌مه‌د خۆش چێره: ئه‌وه بۆ هه‌موو که‌سێک روونه که‌هیچ وڵاتێک له ناوچه‌که‌دا پێ خۆش نییه که کورد مافی چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌ست بێنێ، له مێژه له‌گه‌ڵ خواست و ویستی کورد له ناوچه‌که‌دا دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی کراوه و هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئاکامی تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به شکست کۆتایی پێ بێنن مێژووی کوردیش شایه‌ته بۆ هه‌وڵدان و شکست پێ هێنانانه. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه دا به‌تایبه‌ت له ساڵی 2003 به‌م لاوه که گۆڕانکارییه‌کی گرنگ له ناوچه‌که رووی داوه و گه‌لی کورد له باشووری کوردستاندا توانیویه‌تی سه‌ره‌تایترین ئامانجه‌کانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که به‌ده‌ست بێنێت. ئاڵوگۆڕییه‌ک که له ناوچه‌که رووی داوه و به‌رده‌وام نوێ ده‌بێته‌وه روو به‌رده‌وامه بووته هۆی دروست بوونی ترس و دڵڕاوکێ ی ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ی چه‌وسێنه‌ری گه‌لی کوردن له جۆغرافیای ده‌سکردی خۆیان دا. ئه‌وان به‌هه‌ر بیانه‌وییه‌ک (چ ده‌سکرد بێ یا سروشتی) ده‌یانه‌وێ پێش به ره‌وتی گۆڕانکاری له ناوچه‌که‌دا بگرن که گه‌لی کورد تێیدا ده‌توانێ مافی سروشتی خۆی به‌ده‌ست بێنێ. ئه‌و وڵاتانه بۆ خۆیان باش تێگه‌یشتوون که شه‌پۆلی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه و هۆکاره‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی یاسا و وبیربۆچوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه که هه‌ڵسوکه‌وتی عه‌قڵانی و زانستیان له‌ته‌ک کێشه‌کانی ناوچه‌که دا نییه و به بیرکردنه‌وه‌یه‌کی فاشیزمانه و سیاسه‌تێکی داگیرکه‌رانه ده‌یانه‌وێ له‌به‌رامبه‌ر کێشه‌و گرفته‌کان دا هه‌ڵوێست بگرن. هێرشی ئه‌م دوواییه‌ی تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان به بیانووی بوونی پ ک ک وه له چوارچێوه‌ی به‌رگری له گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و دژایه‌تی کردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداو گۆڕانکارییانه‌ی که ده‌ستی پێکردوه.
یه‌که‌م مه‌به‌ستی هێرشی تورکیا بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی ناوخۆیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی تورکیا و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌دا که " AKP " وه‌کو هێزێکی نوێ ی سیاسی و به بنه‌مایه‌کی فیکری ئایینیه‌وه بۆسه‌رکه‌وتن له پلان وپرۆژه‌کانی خۆی و گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ناوخۆیی دا پێوێستی به که‌م کردنه‌وه گوشاری فاشیزمه‌کان وه‌ک " MHP " و هه‌روه‌ها که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌رته‌شی که‌مالیزمی تورکیا هه‌یه. به سه‌رقاڵ کردنی ئه‌و لایه‌نانه‌وه به کێشه‌یه‌کی ده‌ره‌کی " AKP " بتوانێ گۆڕانکاری له یاسای ئه‌و وڵاته پێک بێنێ که توانیویه‌تی گۆڕانکاری له هه‌ندێک یاسای سکۆلاری تورکیا دروست بکا و تا رادیه‌ک سه‌رکه‌وتوو بووه.
به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی و گرنگی تورکیا به‌گشتی ، به‌رگیری کردنه له جێبه‌جێ بوونی چه‌ند خاڵی چاره‌نووس ساز له‌باشووری کوردستان. هه‌موو که‌س باش ده‌زانێ که پ ک ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی قورس نه‌بوو بۆ سه‌ر تورکیا ، به‌ڵام بوونی چه‌ند خاڵی جیاواز و گرێ‌دراو به مافی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌وه بووه‌ته هۆکارێکی گرنگ که ڕای زۆرینه‌ی تورکیای فاشی بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ بێ.
یه‌که‌م پێشی پێ‌گرتن له چه‌ند پارچه‌بوونی ئێراق، که کورد له‌ودا ده‌توانێ ببێت به ده‌وڵه‌ت و ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر وڵاتی تورکیا که کورد له‌و وڵاته‌دا دووهه‌مین نه‌ته‌وه‌یه.
دووهه‌م: فاکتۆرێکی دیکه‌ی هێرشی تورکیا ماده‌ی 140 ده‌ستووری ئێراقه که باسی ریفراندۆم له که‌رکووک ده‌کات که ئاکامی ئه‌م ریفراندۆمه گه‌ڕانه‌وه که‌رکووک و ناوچه‌دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه که ئایا ده‌گه‌ڕێته‌وه یا نه. دیاره تورکیا و وڵاتانی ناوچه‌که به‌گشتی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که که‌رکووک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان که به فاکته‌رێکی گرنگ و رێگه‌ی خۆشکه‌ری ده‌زانن بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردستانی.
سێهه‌م: فاکتۆری دیکه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باری ئه‌منی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه، چونکو ئه‌م هه‌رێمه و هه‌روه‌ها کانزا بوونی توانیویه‌تی راکێشه‌ر بێ بۆ وڵاتانی ده‌ره‌کی و کۆمپانیا تیجارییه‌کان و هانیانبدات که گرێبه‌ستی تیجاری له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمه دا ببه‌ستن. و ئه‌مه‌ش هۆکارێکی ئێجگار گرنگه بۆ گه‌شه‌کردنی ئابووری و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ژێرخانی ئابووری کوردستان که بنه‌مای سه‌ره‌کییه بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تێکی کوردی.
چواره‌م: گوشار هێنانه بۆسه‌ر ئامریکا و هاوپه‌یمانانی له‌مه‌ڕ له‌به‌ر چاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا له ناوچه‌که‌دا. له‌م هێرشه دا تورکیا ئه‌وه‌ی سه‌لماند که ده‌توانێ له‌مپه‌ر بێ له به‌رده‌م پرۆگرامی گۆڕانکارییه‌کانی ئامریکادا ئه‌ویش له‌و حاڵه‌ته‌دا که گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه و ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ی که به شوێنی خۆی دا په‌ل کێشی ده‌کات مه‌ترسی له‌سه‌ر تورکیا هه‌بێ.
هیوای نوێ: ساحه‌ی سیاسی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ساحه‌یه‌کی ئه‌کتیڤه و به‌رده‌وام له گۆڕانکاری دایه و گۆڕانه‌کان چ نگاتیڤ بن و چ پۆزێتیڤ، ئه‌مما ساحه‌ی سیاس چالاک و زیندو ده‌نوێنێ به‌م سه‌ره‌تایه ئێوه‌یه پێتان وایه ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران پلان و پرۆگرامی خۆی هه‌یه بۆ چالاک بوون، یاخود ده‌توانێ وه‌ک مه‌جودییه‌تێکی سیاسی به‌هێز له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌کتیڤ بێ؟
محه‌مه‌د خۆش چێره: ده‌بێ بڵێم ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی به گشتی، ئۆپۆزیسیۆنێکی مردوه و زۆریش په‌رت و بڵاوه. ئه‌گه‌ر واقعبینانه له به‌رنامه‌و خه‌بات و تێکۆشانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بڕوانین خاوه‌ن پلان و پرۆژه‌یه‌کی ستراتژی نین، هه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه. گه‌رچی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی زیندوتر و ئه‌کتیڤ تره له هه‌موو ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی تری ئێرانی، به‌ڵام له واقع دا ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵات، له هه‌نووکه‌دا تووشی نه‌خۆشی هاتووه و له سه‌ر لێشێواوی دایه ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی توانایی له هه‌ڵسه‌نگاندنی واقعیبینانه و زانستیانه‌ی دۆخی ئێستای زاڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که و ئێران دا. ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه خاوه‌ن ئایدۆلۆژیا و پلان و به‌رنامه‌یه‌کی به‌سه‌را چووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاره تا له رووداوه‌کان جێ بمێنێن.
به‌ڵام ئایا ده‌توانێ چالاک بێ ؟ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێداچوونه‌وه له به‌رنامه و ئایدۆلۆژیای حیزبی که له‌سه‌ر واقیعی ئه‌مڕۆ بێ و گۆڕانکاری فیکری له‌گه‌ڵ بێ تا بتوانی هاوئاهه‌نگ له‌ته‌ک رووداوه‌کان هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. پاشان ده‌بێ خواست و ویستی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستانی له‌به‌رچاو بێ و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و خواست و ویسته‌ش به‌رنامه و پلانی ستراتژیکانه‌ی بۆ داڕێژێت هاوکات کاروخه‌باتی خۆی له چوارچێوه‌ی به‌رنامه ستراتژییه‌کاندا ئه‌کتیڤ بکات و زاڵ بێت به‌سه‌ر زۆر کێشه‌ی ناوخۆی حێزبی و نێوان حیزبی، به‌م شێوه‌یه ده‌توانێ مه‌جودییه‌تێکی سه‌یال و زیندوی هه‌بێ.
8-3-2008


