پیرۆزبایی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی ژن

کولتووری پیاوسالارانه‌ی کۆمه‌ڵگه و سیستم و حوکومه‌تانی پێشل کاری مافی ژنان له‌م سه‌رده‌مه‌ش
دا و تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش زۆر به شانازییه‌وه زوڵم و زۆر و پێشل کردنی مافه‌کانی ژنان به ڕه‌وا ده‌زانن و
بیری نوێ و پێشکه‌وتنی فیکری کۆمه‌ڵگه و ژنان به ملۆزمی بیرۆکه‌ی کۆنه‌په‌رستانه و سیستمی دیکتاتۆر
مه‌نشانه‌ی خۆیان ده‌زانن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش دا بزوتنه‌وه‌ی ژنان گه‌ش تر له جاران و به‌بڕشت تر له رابردوو له
مافه‌کانی نزیک ده‌بێته‌وه و بۆ گلێر کردنه‌وه‌ی مافه‌ڕه‌واکانی، هه‌ل ومه‌رجی ئاسته‌م و ته‌نگیشی وه‌برناوه و
به‌و په‌ڕی ئازایه‌تی و ویسته‌وه له‌وحی ره‌شی کۆنه‌په‌رستی راده‌ماڵێ و خێرا و خێراتر رێگه‌ی سه‌رکه‌وتن
ده‌بڕێ.
هه‌شتی مارس ئه‌و ساته وه‌خته‌یه و ئه‌و رۆژی پیرۆزه‌یه که خه‌باتی ژنان ده‌گه‌یه‌ته لوتکه و ترۆپکی
تێکۆشان و کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شرییه‌ت راده‌چڵه‌کێنێ تا مۆرکی نه‌فره‌ت و پێشکه‌وتن خوازی به ته‌وێڵی
کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاره‌وه بکوتێ.
لێره‌وه ده‌رفه‌ت ده‌قۆزینه‌وه تا سوپاس و رێزی خۆمان ئاراسته‌ی تێکۆشه‌ران و چالاکڤانانی رێگه‌ی به‌رابه‌ری
و یه‌کسانی بۆ ژنان بکه‌ین و ماندوو نه‌بوونێک له ره‌نگی ئومێد بۆ ده‌نێرین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاڵپشتی
خۆمان له‌م بزوتنه‌وه‌یه دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
له کۆتایی دا پیرۆزباییمان ئاراسته‌ی تێکۆشه‌رانی ماندوویی نه‌ناس بزوتنه‌وه‌ی ژنان و هه‌موو لایه‌نه‌کان
ده‌که‌ین و هه‌شتی مارس ئه‌م رۆژه پیرۆزه به‌رز راده‌گرین.
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان


