رۆژی هه‌ینی له به‌رواری 8/2/2008 وه‌فدێكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان – چاكسازی و گه‌شه به سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی باره‌گای ناوه‌ندی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانیان له باینجان كرد.
وه‌فدی میوان بریتی بوون له به‌ڕێزان"عومه‌ر ئیلخانیزاده" ، " ره‌زا كه‌عبی" ، " نه‌وید میهرئاوه‌ر" ،" محه‌مه‌د محه‌مه‌دی" و " ره‌فیق حسێن په‌نا" كه له لایه‌ن كاك" عوسمان جه‌فعه‌ری" ، محه‌مه‌د خۆش چێره" ، " یوسف حاته‌می" و " زه‌كریا محه‌مه‌دی" پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه دا تاوتوێكردنێكی دۆخی هه‌نووكه‌یی خۆرهه‌ڵاتی ناوین به‌گشتی و حوكومه‌تی ئیسلامی ئێران كرا هه‌ل و مه‌رجی حوكومه‌تی ئیسلامی ئێران له ژێر كاریگه‌رییه‌كانی ئابلۆقه‌ی ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌رزیابی كرا.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م دیداره ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازانه‌ی گه‌لی كورد بوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه له‌و دا پێویستی به‌ره وهه‌وڵ بۆ پێكهێنانی له لایه‌ن هه‌ر دوو لاوه پێداگری له‌سه‌ر كرا.
دوو لایه‌ن له‌سه‌ر به‌رفراوان كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حیزبه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات پێداگریان كرد و
له كۆتایی دا جه‌ختیان خسته سه‌ر به‌رده‌وام بوونی كۆبوونه‌وه دووقۆڵی و چه‌ند قۆڵییه‌كان و ئه‌و هه‌نگاوه‌شیان به ئاسۆ و هیوایه‌كی به‌بایخ نرخاند به نیسبه‌ت گه‌له‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هه‌ر له‌م رووه‌وه هاوكاری به‌رده‌وام و چڕتریان وه‌ك چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ده‌رباز بوون له دۆخی ئێستای ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ناو برد.
شایه‌نی باسه ئه‌م دانیشتنه سێ كاتژمێر خایاند و له كۆتایی دا وه‌فدی میوان به گه‌رمی به‌ڕێ كران.


