عوسمان جه‌عفه‌ری: په‌ژاک وه‌ک شمشێرێکی دووسه‌ر وایه!

له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2004دا بۆ یه‌که‌مجار گروپێک له پارتی تازه‌دامه‌زراوی ژیانی ئازادی کوردستان جیابۆوه، که ئێستا، هه‌ر وه‌ک خۆیان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن، خۆیان به په‌ژاکی راسته‌قینه ده‌زانن. سکرتیری یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان عوسمان جه‌عفه‌ری له چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ "ڕێنێسانس" باسی هۆکاره‌کانی جیابوونه‌وه له په‌ژاک، په‌یوه‌ندیی په‌که‌که ـ پژاک و هۆکاره‌کانی ئینشعاب له ناو دیکه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌کات. ئه‌و له‌و دیداره‌یدا شه‌ڕی چه‌کداری ڕه‌تده‌کاته‌وه و په‌ژاکیش به کارتێک ده‌زانێ له‌ده‌ست په‌که‌که‌دا. جه‌عفه‌ری هه‌روه‌ها پێیوا نییه که حکوومه‌تی هه‌رێم و هه‌ردوو زلحیزبی باشوور (پ‌د‌ک و ینک)، له‌مپه‌رێک بن له پێش تێکۆشانی حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان و به پێچه‌وانه‌وه تاوانی ئه‌و پاسیڤبوونه ده‌خاته ئه‌ستۆی حیزبه‌کان خۆیان. ئه‌وه و چه‌ندین بابه‌تی دیکه له‌و دیداره‌دا بخوێنه‌وه ...
سازدانی: مه‌ولود ئافه‌ند
ڕێنێسانس: پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کی ئێران ئێستا بووه‌ته یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کێشه‌گه‌لی نێوده‌وله‌تی، له‌لایه‌کی تره‌وه ئێران له ناو خۆیدا رووبه‌رووی ئالۆزییه‌کی زۆر بۆته‌وه، ئێوه ئه‌م پێشهاتانه چۆن ده‌بێنن؟
عوسمان جه‌عفه‌ری: بارودۆخی سیاسی ئێستای ئێران هه‌وه‌ک هه‌مووکه‌س ئاگاداره له وه‌زعیه‌تێکی زۆر حه‌ساس دایه، ئێستا ئێران له ناوخۆیدا رووبه‌رووی کۆمه‌ڵێک کێشه بووه‌ته‌وه هه‌وه‌ک ئاماژه‌تان پێ‌کرد کێشه‌ی ده‌ره‌کی و ناوخۆیی له هه‌ردوک لاوه ئێرانیان خستۆته ناو گوشاره‌وه، له رووی ده‌ره‌وه‌دا که ده‌تۆانین باس له گه‌وێشتنی ئێران به چه‌کی ناوه‌کی بکه‌ین که ئێستا له ڕاگه‌یاندنه‌کانی جیهان و ناوه‌نده‌کانی بڕیار و دێپلۆماسی جیهان له مه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر به شێوه‌یه‌کی کارا قسه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت، و له هه‌وڵی دارشتنی به‌رنامه‌و پیلانی خۆیانن له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌رچه‌ند تا ئێستا هیچ ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به تایبه‌ت له دوای پێشکه‌شکردنی ئه‌م پاکه‌ته له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و وڵاتانی ئه‌وروپاوه بۆ ئێران ئه‌گه‌رچی تا ئێستا هێچ وه‌لامێکی نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌ر به نه‌هینی ماوه‌ته‌وه و تا ئه‌و شۆنه‌ی که له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا باسی ڵێکراوه کۆمه‌ڵێک پێشنیاری گونجاوه‌ی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بتوانی که‌ڵکی لێوه‌رگه‌رێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی پاکه‌ته‌که بگاته ده‌ستی ئێران هه‌م له لایه‌ن ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامیه‌وه و هه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆک کۆماری ئێران ره‌ت کراوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا ئێران پاکه‌تیکی ئاماده کردوه، بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ...
ادامه مطلب







ه‌كان و ئاینده‌ی كوردستان و به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌م نێوه‌دا ، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ”عوسمان جه‌عفه‌ری ”سكرتێری گشتی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان ئه‌نجام داوه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
از داوه له‌سه‌ر گۆڕانکارییه هه‌ستاره‌کانی ئه‌م قۆناغه له‌خه‌باتی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی و هه‌روه‌ها خه‌باتی ناوخۆیی که وه‌ک خه‌باتێکی مه‌ده‌نی و سیاسی به‌ڕێوه‌ده‌چێ پرسیارگه‌لێکی ئاراسته‌ی ئه‌وبه‌ڕێز کردوه، دیمانه‌که‌ش به‌شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: