زه‌ق کردنه‌وه ناکۆکییه‌کانی نێوان باڵــــــــــه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و
کـۆکردنه‌وه‌ی زۆریــنه‌ی ده‌نـگ
زه‌رده‌شت ـــ سه‌لاسی باوه‌جانی
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی به درێژایی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و حوکومه‌ته، به‌رده‌وام گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و له قۆناغه جۆراوجۆره‌کان دا تاکتیک گه‌لێکیان به کار هێناوه تا نه‌ک خه‌ڵک بهێننه‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌ڵکو مێشک و بیری ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رقاڵ بکه‌ن به قسه‌وباسی هه‌ڵبژاردن، ملمڵانێ ی لایه‌ن و جیناحه‌کانی ناو حوکومه‌ت و ئاکامه‌کانی ئه‌م ره‌وته.
بێ‌شک له‌و کاته‌وه ڕا که باڵی ریفۆرمخواز خۆی به‌هێز کرد، سه‌رده‌مێک بوو که سه‌رکوت و سانسۆڕێکی زۆر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران دا زاڵ بوو، ئه‌م سانسۆڕ و سه‌رکوت و ده‌نگ بڕینانه کارتێکه‌ری زۆری له سه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه داده‌نا، به‌رهه‌ڵسه‌تکاران که زۆرتر رۆڵی رووناکبیریان له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌گێڕا به نیسبه‌ت تاک بوونیانه‌وه زۆر به سانایی به شێوه‌ی فیکری و ته‌نانه‌ت فیزیکیش له ناوده‌چوون، که واته هێزێکی ئه‌وتۆیان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به سانایی له ناوده‌چوون یاخود رێگه‌یان پێنه‌ده‌درا که بیروبۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن و ساحه‌یه‌کی به‌رفراوانی زه‌یینی و جه‌ماوه‌ری بۆ خۆیان کۆکه‌نه‌وه و وه‌ک هێزێک بتوانن له‌به‌رامبه‌ر حوکومه‌ت و سیستمی زاڵ دا راوه‌ستن. ئه‌مه‌ش هۆکار بوو تا رۆحی ره‌خنه و به‌رهه‌ڵسه‌ت دژی حوکومه‌تی ئیسلامی به‌هه‌مووی کرده‌وه و به‌رنامه نایاساییه‌کانیه‌وه ....
ادامه مطلب

