عوسمان جه‌عفه‌ری: په‌ژاك تا رۆژی ئه‌مرۆش هیچ مه‌شرووعێك و هیچ پرۆژه‌یه‌كی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیه
20:27:27
عوسمان جه‌عفه‌ری: یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئێمه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌وه بوو كه ئێمه وه‌كوو پژاك شه‌فاعه‌تی په‌كه‌كه بكه‌ین كه ئێمه هێزێكی گه‌وره‌ین و خوازیاری ئاڵ و گۆرێكی گه‌وره‌ین له ناوچه‌كه دا. وه‌ك چۆن ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ ئاڵوگۆڕ له ناوچه‌كه دا بكات، ئێمه‌ش هه‌مان ئامانجمان هه‌یه و ئێمه ده‌توانین وه‌كوو په‌كه‌كه یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بین بۆ ئه‌مریكا.
خۆرهه‌ڵات نیوز: عوسمان جه‌عفه‌ری، ساڵی 1970 له شاری جوانڕۆی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه. "به‌كالۆریۆسی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی" له زانكۆی سنه و "ماجسته‌ری ئیلاهییات"ی له زانكۆی تاران وه‌رگرتووه.
ناوبراو له ساڵی 1985 كاری سیاسیی وه‌ك چالاكێكی خوێندكاری ده‌ست پێكردووه و له ساڵی 1996 چۆته ناو ریزه‌كانی په‌كه‌كه و ماوه‌ی سێ ساڵ نوێنه‌ری په‌كه‌كه له دوو وڵاتی سوریا و لوبنان بووه.
یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌كیی پژاك بووه كه وه‌ك لقی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی په‌كه‌كه دێته ئه‌ژمار و به‌رپرسیارێتیی دیپلۆماسیی له‌م رێكخراوه‌یه دا له ئه‌ستۆ بووه. پاش جیا بوونه‌وه له‌پژاك و هاتنه خواره‌وه له قه‌ندیل، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی پێشووی كه ئه‌وانیش له په‌كه‌كه و پژاك دابڕابوون، یه‌كێتیی دێموكراتی كوردستانیان دامه‌زراندووه و ئێستاش سكرتێری ئه‌و پارته‌یه.
بۆ لێدوان له‌مه‌ڕ سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه به نیسبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چۆنێتیی دامه‌زرانی پژاك و هه‌روه‌هاهۆكاره‌كانی جیا بوونه‌وه‌یان له پژاك و دامه‌زراندنی ی.د.ك چه‌ند حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵی پێك هێنا :
پ:له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوو دانامیلكه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ر پژاك بڵاو بۆوه. له‌و نامیلكه‌یه‌دا ئێوه وه‌ك یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین كه‌سانی دامه‌زرێنه‌ری پژاك ناوزه‌د كراون و وه‌ك دیپلۆماتێك باستان لێوه كراوه. ئێوه له چ ساڵیكه‌وه له گه‌ڵ په‌كه‌كه هاوكاریتان هه‌بوو تا به‌ر له دامه‌زرانی پژاك پله‌ی ته‌شكیلاتیان چ بوو و چ به‌رپرسیارێكتان له ئه‌ستۆ بوو؟
و: سه‌ره‌تا سپاستان ده‌كه‌م. ده‌توانم بڵێم به‌شێكی زۆری ئه‌و نامیلكه‌یه به چ مه‌به‌ستێك و له لایه‌ن كێوه بڵاو بۆته‌وه. زۆر شتی تێدایه كه راسته، به‌ڵام هه‌ندێك شتی ناراستیشی تێدایه. ئه‌وه‌ی كه له‌و نامیلكه‌یه دا له سه‌ر من نووسراوه وه‌كو یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین دامه‌زرێنه‌رانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان "پژاك"، راسته من یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ران بووم، به‌ڵام زۆر براده‌ری تریش هه‌بوون كه ئه‌وانیش له دامه‌زرێنه‌رانی پژاك بوون كه ....
ادامه مطلب
+ نوشته شده توسط ارش.ک در پنجشنبه نوزدهم اردیبهشت 1387 و ساعت
22:42 |