تبليغاتX
گذار پیش به سوی دمکراسی
گذار

 نظام اسلامی و احتمال تکرار یک چرخه تاریخی 

سعید سجادی ـ کرماشان 

     آنچه که در این مطلب می خواهم ارائه دهم تحلیلی از موقعییت و وضعیت کنونی نظام اسلامی ایران است که با مروری بر  تحولات ایران در  چند دهه گذشته به صورت مختصر و پیش بینی بروز احتمالی یک چرخه تاریخی در ادامه روند وضعیت کنونی می باشد.

انقلاب 57 مردم ایران واقعییتی آشکار بود که نظام شاهنشاهی ایران منشی استبدادی داشت و با تکروی های تعدادی از سران رژیم گذشته ایران همچون شخص محمدرضا شاه و نظامیان در عرصه سیاسی کشور باعث به وجود آمدن جوی از خفقان و سرکوبی نیروهای دگر اندیش و آزادی خواه شده بود. با توجه به اینکه در دهه 40 و50 .خ جریان چپگرای حاکم بر جهان ندای ستم ستیزی جوامع تحت ستم بود جریانات چپ در ایران با قدرت و جرات در برابر نظام شاهنشاهی به مبارزه برخاستند و در این میان نیز نیروهای ملی مذهبی و مذهبیون رادیکال همراه با این جریانات چپ علیه


ادامه مطلب
+ نوشته شده توسط ارش.ک در یکشنبه هجدهم فروردین 1387 و ساعت 20:0 |
عوسمان جه‌عفه‌ری سکرتێری گشتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان بۆ  رۆژنامه‌ی چاودێر:osman.jafari.jpg
ده‌بێ ببین به‌ ئالترناتیڤی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی سه‌ره‌تایی




عوسمان جه‌عفه‌ری، ساڵی 1970 له‌ جوانڕۆ له‌ دایک بووه‌و به‌کالۆریۆسی " ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بی" له‌ زانکۆی سنه‌ و ماجستێری " ئیلاهیاتی" له‌ زانکۆی تاران وه‌رگرتووه‌. عوسمان جه‌عفه‌ری له‌ ساڵی 1985 کاری سیاسی وه‌ک چالاکێکی خوێندکاری ده‌ست پێکردوه‌و له‌ ساڵی 1996 چووه‌ته‌ ناو په‌که‌که‌، ماوه‌ی 3 ساڵ نوێنه‌ری په‌که‌که‌ له‌ دوو وڵاتی سووریا و لوبنان بووه‌، یه‌کێک بووه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پژاک، وه‌ک لقی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی په‌که‌که‌ و به‌رپرسیارێتی دیپلۆماسی له‌و رێکخراوه‌دا له‌ ئه‌ستۆ بووه‌. به‌ دوای هاتنه‌خواره‌وه‌یان له‌ قه‌ندیل و جیابوونه‌وه‌ له‌ پژاک، له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌کی پێشووی، یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان یان دامه‌زراندوه‌ و ئێستاش سکرتێری ئه‌و پارته‌یه‌. سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی جیابوونه‌وه‌یان له‌ پژاک و دامه‌زراندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان و دۆخی ئێستای حیزبه‌که‌یان و خه‌بات له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌م وتووێژه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام داوه‌.....


ادامه مطلب
+ نوشته شده توسط ارش.ک در سه شنبه ششم فروردین 1387 و ساعت 3:7 |
 
به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی سه‌پاندنی حوکوم 15 ساڵ زیندان به‌سه‌ر مه‌ربوت رۆسته‌می


حوکومه‌تی ئیسلامی ئێران گوشارێکی له‌ راده‌به‌ده‌ری خستۆته‌ سه‌ر  گه‌لانی ئێران و له‌و دا گه‌لی به‌ ئه‌مه‌گی کورد. چالاکوانانی مافی ژنان،  چالاکوانانی مه‌ده‌نی، سیاسی و ته‌نانه‌ت زۆر که‌سی تری چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک کۆ ده‌خرێنه‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌ و فشاره‌وه‌، زۆرجار بیانوو و تاوانی بێ ئه‌ساس و بێ بنه‌مایان ده‌خاته‌ پاڵ و به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یهه‌وێ باڵی کۆنه‌په‌رستانه‌ و دیکتاتۆرانه‌ی خۆی به‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا رابکێشێ و چیدی چالاکوانانی بواره‌ جۆراوجۆره‌کان درێژه‌ به‌ خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان نه‌ده‌ن.
ده‌زگیر کردنی " مه‌ربوت رۆسته‌می" ته‌مه‌ن 26 ساڵ  ناوی باوک "قادر" که‌ که‌سێکی ئاساییه‌و دانیشتووی شاری جوانڕۆی سه‌ربه‌ر پارێزگای کرماشانه‌، دوای زۆرتر له‌ یه‌ک مانگ گیران و خستنه‌ ژێر فشاری رۆحی و ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی، یه‌کێکی تر له‌و نموونه‌ دزێو و تۆقێنه‌رانه‌ی حوکومه‌تی ئیسلامییه‌ که‌ ده‌یهه‌وێ پیشانی کۆمه‌ڵگه‌ی بدات. ناوبراو پاش ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر و نامرۆڤانه‌، له‌ دادگایه‌کی یه‌ک لایه‌نه‌دا 15 ساڵ زیندان به‌سه‌ریدا سه‌پاوه‌ و ئه‌مه‌ش دژی هه‌ر جۆره‌ یاسا و رێسایه‌کی ناونه‌ته‌وه‌ییه‌.
هه‌ر له‌م ڕووه‌وه‌ یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان ئه‌و حوکمه‌ به‌ حوکمێکی نایاسایی و نامرۆڤانه‌ ده‌زانێ و داواده‌کا سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان  له‌ هه‌مبه‌ریدا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و دژی ئه‌و حوکمه‌ ناڕه‌وایه‌ راوه‌ستن تا ئازادی و رزگار کرانی ناوبراو له‌ده‌ست هێزه‌کانی حوکومه‌تی ئیسلامی دا.

یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان

20/3/2008

+ نوشته شده توسط ارش.ک در شنبه سوم فروردین 1387 و ساعت 23:18 |
یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان په‌لاماره‌کانی قامیشلو و وان ئیدانه‌ ده‌کاارم اتحادیه دمکراتیک کردستان

بۆ جارێکی تر حوکومه‌تانی دژ به‌ کورد و فاشیستی ناوچه‌که‌، که‌ هه‌موو جار بۆنه‌ و یاد و جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانمان ده‌خه‌نه‌ به‌ر ده‌سرێژی ئه‌وجار شادومانی و خۆشحاڵی خه‌ڵک به‌ کوشتن و خوێن ده‌سێننه‌وه‌، دیسانه‌وه‌ وه‌ک زۆر جاری دیکه‌ ده‌ستی ره‌شه‌کوژی و ژینۆسایدی به‌عسی سوریا و حوکومه‌تی فاشیستی تورکیا جه‌ژنی پیرۆز و هێمای نه‌ته‌وه‌ی کوری واته‌ جه‌ژنی نه‌ورۆزیان به‌ خوێنی گه‌له‌که‌مان کرده‌ ئه‌سه‌ف و خه‌مێکی گه‌وره‌ی تر بۆ گه‌له‌که‌مان، به‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یان که‌ له‌ قامیشلوی رۆژئاوامان و له‌  وان ی باکوورمان کردیان و سێ ی که‌سیان شه‌هید کرد و به‌ ده‌یان که‌سی تریان بریندار کرد، ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ کورد نه‌ک هه‌ر قه‌بووڵ ناکرێت به‌ڵکو ده‌بێ یه‌ک هه‌ڵوێست ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ربڕین و دوابکه‌ین تا بانیان و تاوانبارانی ئه‌و رووداوه‌ دڵته‌زینه‌ بگه‌نه‌ سزای خۆیان.یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان په‌لاماری دڕندانه‌ی حوکومه‌تی تورکیا و به‌عسی سوریا بۆ سه‌ر کوردان ئیدانه‌ ده‌کا و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ بنه‌ماڵه‌ و که‌س و کاری شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه‌ ده‌کا.له‌م ڕووه‌وه‌ داواکارین له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان پرۆتیستۆی ئه‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤایانه‌یه‌ بکه‌ن و  هاوکات ده‌نگی ئه‌م گه‌لی چه‌وساوه‌یه‌ بگه‌یه‌ننه‌ شوێنی شیاو و یه‌ک ده‌نگ داوابکه‌ین له‌ رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و رێکخراوه‌گه‌لی په‌یوه‌ندیدار پێداچوونه‌وه‌ی و لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویستی ئه‌م رووداوه‌ بکه‌ن.
جارێکی تر پرۆتیستۆی ئه‌م کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ ده‌که‌ین و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌و رووداوه‌ ده‌که‌ین.

یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان
22/3/2008

+ نوشته شده توسط ارش.ک در شنبه سوم فروردین 1387 و ساعت 23:10 |